خستنەڕووی هەفتانە

خستنەڕووی هەفتانە

خستنەڕووی هەفتانە

لەمێژە لە وتاری هەینیدا نەگریاوم.

جاران زۆر حەزم بە وتاری پڕ حەماسی و هاوار دەکرد، ئێستا هەر مامۆستایەك لەسەر مینبەر بقیژێنێ سەرەڕای ئەو هەموو مایکرۆفەنەی بەردەمی، ئەوا حەز ناکەم بچمەوە وتاری و گوێی لێ بگرم.

جاران زۆر حەزم بە وتاری دوور و درێژ دەکرد، ئێستا کێ لە هەمووان وتاری کورتتربێت ئەچم بۆ ئەو مزگەوتە.

جاران بەکوڵ ئەگریام لە وتاردا و، کە ئەهاتمە دەرەوە، دەرونیەن هەستم بە داگرتنی بارێکی قورس دەکرد و ئارام دەبومەوە، ئێستا هەندێ وتار ئارامیشم تێكدەدەن.

جاران زۆر زوو ئەچوم بۆ مزگەوت، ئێستا بە پێچەوانەوە لەو خێرەش خۆم مەحروم کردووە، بەداخەوە زۆر درەنگ دەچم.

تۆ بڵێی ئەم هەموو گۆڕانکاریە گشتی خەتای دابەزینی کێرڤی ئیمانی خۆم بێت و دڵم نەخۆشکەوتبێ؟ یان نا مامۆستایان ئەو دڵسۆزیەیان نەماوە و زۆر خۆیان هیلاك ناکەن.

گەرچی ڕەخنەگرتن لە وتاری مامۆستایانی ئایینی هێندە سواوە نازانم بە کەڵك دێ تازەی کەینەوە یان نا، بەس هەر بەجدی هیچ کات هەبووە هێندەی ئەمڕۆ سەرچاوە بەردەست بووبێ بۆ خوێندنەوە و خۆ دەوڵەمەندکردن، تەنانەت ئەمڕۆ سەرچاوە کوردیەکانیش ئەوەندە لە هەڵکشاندان هەرگیز پەکیان ناکەوێ بۆ وتارێکی ۳٠ دەقیقەیی.

کاکە دەزانم تازە ئێوە هی سەردەمی مەلای گەورە و مەلا ئەفەندی و ئیبن ئادەمی باڵەکی و مامۆستای خاڵ و مامۆستای شارەزووری نین تا بتوانن بە گشت زۆرداری دا بچنەوە و قبوڵی ئەم هەموو ستەمە نەکەن.

بەس ئەی ناتوانن وا بکەن وتارگەلێکی زۆر سەرنج ڕاکێش بۆ بیناکردنی لایەنی کۆمەڵایەتی و ئەخلاقی و عیرفانی پێشكەش بە ئەو خەڵکە بکەن کە دێن گوێتان بۆ دەگرن.

هەر بەڕاست بۆ زۆربەتان گرنگی بە ئامادەکردنی وتار نادەن؟ ئەم ڕەخنانە بۆ ناتان جوڵێنێ؟

کێ وەك ئێوە بە بەلاش خەڵکی بۆ کۆ دەبێتەوە و، بە فەرمانێکی خودایی دێن گوێتان بۆ دەگرن؟

جگە لە سەرچاوەی کتێب، چەندین سەرچاوەی تری وەك یوتوب و سایتەکانی تری تۆڕی ئەنتەرنێت هەیە بۆ گرنگیان پێ نادەن؟

کێ وەك ئێوە کتێبخانەی دەوڵەمەندە؟

تاکەی ١٠ دەقە پێش وتار شتێک ئامادە دەکەن و بەگوێی ئەو خەلکە ناحالیەی دەچریکێنن

تاکەی وتاری ١٥ سال پیش ئیستا دوبارە دەکەنەوەو هەموو وتارەکان تەنها قسە دوبارەکردنەوە بیت

میمبەری پێغەمبەری خوا بۆ گۆڕانکاری دروستکراوە نەک بۆ خۆ

نیشاندان و قسەی گەورە

مامۆستایانی ئاینی هەمیشە دەڵێن گۆڕانکاری دروست بکەن بەلام

لەخودی خۆیان گۆڕانکاری نابینرێت

لەهەمووی گرنگتر چاک دەزانن

ئێوە خەلکانێکن ئایەتی ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لِمَ تَقُولُونَ مَا لَا تَفْعَلُونَ)

چاک تێگەیشتون لێی و چاکیش جێبەجیتان کردوە بەداخەوە

پۆستەکە بەدەسکاریەوە لە کاک مەسرور دوکانی وەرم گرتوە

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

Recent Comments

No comments to show.
CATEGORIES

RECENT POSTS